به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «بەشار جەعفەری» یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا بەرپاکرانی کۆنفرانسی «دوربانی ٢٠٠١»ی بە ڕووداوێکی گرینگ زانی بۆ خەبات لە ئاراستەی چاک کردنی باری ژیانی ئەو ملوێنان مرۆڤەی کە بوونەتە قوربانیی ھەڵاواردن و دەکارگرژی و وتی: ڕاپەڕاندن و گرینگایەتی دان بە دەرەنجامەکانی ئەم کۆنفرانسە گرینگەو دەبێ بەردەوام بکرێت.
جەعفەری وتیشی: پارتی دەستەڵاتداری تورکیا لە درێژەی سیاسەتەکانی دژی سووریی خۆی دا ھاوڕێ لەگەڵ ھێندێک لە پارتە سیاسییەکانی لایەنگری خۆی لە تورکیاو ھێندێک وڵاتانی ڕۆژئاوا، ھەستی دژی پەناخوازانی سووریا ھەڵدەخڕێنێ و پەناخوازانی سووریی کردووە بە گۆپاڵێک بۆ گوشارخستنە سەر یەکێتیی ئەورووپا.
دەوڵەتی سووریا بونی لەشکریانی تورک لە خاکی خۆی دا بە نایاسایی دەزانێ و گەلێک جار وشداریی داوە کە ئەو ئامادە بوونە داگیرکارانەیە دەبێ کۆتایی پێ بێت.
342/